بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە سپانیووز، سەردار حسێن نەجات جێنشینی فەرماندەی قەرارگای ساروڵڵا لە ڕێوڕەسمی کرانەوەی پیشانگا و مۆزەخانەی هەمیشەیی نهێنییەکانی ڕێکخراوی موجاهیدین، بە ئاماژە بە جەنایەت و خیانەتەکانی ئەو ڕێکخراوە، وتی: لە ماوەی ساڵانی ڕابردوو ڕێکخراوی موجاهیدین دەستی باڵای بوو لە سیخۆڕیی ناڤۆکی و زۆربەی ناونیشان و شوناسی زانایانی ئەتۆمیی ئێمەی ڕادەستی دوژمنان کردووە.
وتیشی: موجاهیدین ئێستاکە بۆتە دارەدەستی ئەمریکا و ڕژیمی زایۆنی و لە پیکانەکانیاندا هاوکارییان دەکات.
سەردار نەجات ئاشکراشی کرد: دوا گورزی ئێمە لە ڕێکخراوی موجاهیدینی خەلەق، هێرشێک بۆ سەر بنکەی ئەشرەف بوو کە تێیدا مەسعوود ڕەجەوی وەک سەرکردەی ئەو ڕێکخراوە بە قورسی بریندار بووە و بەشێکی لەشی لەدەست داوە.
Your Comment